میسر .. رەنگە ئەمڕۆ خۆپیشاندان دژی راگەیاندنی ئەنجامی راپرسی دەستور بکرێت

ئاژانسەکان- kdp.info / چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ سێشەمە 25ی دیسێمبەر، كاتژمێر 7ی ئێوارە ئەنجامی راپرسی لەمەڕ دەستور رابگەیەنرێت، هەر لەم چوارچێوەیەدا ئەفسەرانی نیشتمان پەروەر و چالاكڤانان داوایان لە هاووڵاتیانی میسری کردووە، دژ بە دەستوری ئیخوان موسلمین بڕژێنە نێو شەقامەكان و ناڕەزایەتی سەرانسەری دەرببڕن چونکە پێان وایە لە راپرسی ساختەکاری لەکاتی دەنگدان لە مەڕ راپرسییەکە کراوە و هەروەها ئەم دەستورە ئازادی بەرتەسک دەکاتەوە سەرباری فرەنوونی دەسەڵاتی مورسی
چاوێرانی بێگانەش پێیان وایە هەرچۆنێک بێت، لەئەنجامی راپرسییە بە (بەڵێ) و (نەخێر) شەقامی میسری دابەشکرد، چونکە دەرکەوتووە کە جیاوازییەکان لە نێوان ئیخوان موسلمین و ئیسلامییە توندرەوەکان و عیلمانییەکان زۆرە و بەزەقیش هەست بەم دابەشبوونە دەکرێت




