٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

روسیا : سوریا کار بۆ پاراستنی چەکی کیمیاوی خۆی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

رۆیتەرز-   kdp.info /  دوای پەرەسەندنی ترس لەبەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لەلایەن دەسەڵاتی سوریا، کۆمەلگەی نێودەوڵەتی هوشداری دا، ئۆباما ئەم مەسەلەی بە هێلی سور وەسف کرد، کێشە  و نیگەرانییەکان  بەردەوامن دوێنێ دووشمەمە وەزیری دەرەەی روسیا سێرگی لافروف رایگەیاند کە بڕوا ناکات سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد چەکی کیمیاوی لە شەڕی ناوەخۆدا بەکاربهێنێت، ئەم هەنگاوەی بە "خۆکوژی سیاسی" وەسف کرد.  هەورەها لە دیدارێکی لە گەڵ کەنالی روسیای ئەمڕۆ  ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە لەم دواییە هێماکانی جولەکردن بە چەکی کیمیاوی هەست پێدەکرێت و ئەمانەش بۆتە سەرچاوەی نیگەرانی رۆژئاوا، دیارە ئەم جولە پێکردنە بۆ ئەوەیە کە حکوومەت کار بۆ پاراستنی چەکی کیمیاوی خۆی دەکات. هەورەها گوتی بەپێی راپۆرت و زانیارییەکانی ئێمە ئەم جولە پێکردنە لە چوارجێوەی هەنگاوەکانی حکوومەتی سوریایە بۆ دابینکردنی ناوچەیەکی دڵنیاکەرەوە و پاسەونایکردنی چەکی کیمیاوی.

بەپێی راپۆرتەکانی راگەیاندن کە لە بەرپرسەکانی ئەوروپا  و ئەمەریکایان وەرگرتووە، لە سەرەتای دیسێمبەر سوریا چەکی کیمیاوی خۆی جولە پێکردووە، ئەمەش رەنگە بۆ خۆئامادەکردن بێت تاکو بەکاریان بهێنێت دژی ئۆپۆزسیۆن، کە کار دەکەن رژێمی ئەسەد بڕوخێنن، جێی باسە لەم ململانێیەدا پتر لە چل هەزار کەس لە ئازاری 2011ەوە گیانیان لەدەست داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار