تورکیا رازییە ئیسرائیل لە ناتۆ بەشدار بێت، بەڵام لەکاری سەربازی دوور بێت

ئازانسەکان- kdp.info/ بەرپرسێکی تورکی رۆژی دووشەممە رایگەیاند کە توکریا رازیبووە بەوەی ئیسرائیل لە کارەکانی ناتۆ، تەنیا بواری سەربازی نەبێت. لە ئایاری ٢٠١٠ پەیوەندی نێوان تورکیا و ئیسرائیل دوای پەلاماردانی کەشتی مەرمەرەی دا، کە بۆ هاوکاری کەرتی غەززە بەرێکرابوو. ئەم کێشەیە بەردەوامە، هەرچەندە ئەمەریکا کۆششی زۆری کردووە بۆ لابردنی کێشەکان و گێڕانەوەی پەیوەندی ئاسایی لە نێوان ئیسرائیل و تورکیا. ئەو کات تورکیا رەتیکردەوە کە ئیسرائیل بەشداری کۆبوونەوەی پەیمانی ناتۆ بێت، بەڵام ئێستا وەکو بەرپرسە تورکەکە دەڵێت وڵاتەکەی ئامادە و رازییە لەساڵی ئایندە ئیسرائیل بەشدای لەهەندێک چالاکی ناتۆ بکات.




