توركیا : پەنابەرەكانی عێراق لە رەوشێكی خراپ دەژین

توركیا– تایبەت بە / kdp.infoئەندامێكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ رایگەیاند: ئەو خێزانە ئاوارانەی كە دوای روخانی رژێمی بەعسی بەغدا روویان لە توركیا كردووە، ئێستا لەبارودۆخێكی خراپی گوزەرانی دان، پەرلەمانتاری سەر بەلیستی ئەلعراقییە نەدا جبووری گوتیشی: بەپێی ئامارەكانی رێكخراوە خێرخوازییەكان پتر لە سێ هەزار خێزانی عێراقی ژیان لە توركیا بەسەر دەبەن و بەهۆی گرانی نرخی شتوومەك و كەمی سەرچاوەی داهاتیشئەو خێزانانە بە دەردە سەری ژیان بە رێكەن، لای خۆشییەوە نەجمان كەریم بەرێوەبەری دامەزراوەی پشتگیری لە پەنابەران لە توركیا رایگەیاند: یاسای قەدەغەكردنی كاركردن بۆ پەنابەران لە توركیا و گرانیپێداویستی ژیان وای كردووە، پەناهەندەكان بەگشتی و بەناهەندە عێراقییەکان لە رەوشێكی خراپدا بژین، شایەنی باسە وەك پەرلەمانتارەكەی عێراق رایگەیاندووە: سەرەڕای سەختی ژیانییان، خێزانە عێراقییەكان هاتنەوەیان بۆ نیشتمان رەتدەكەنەوە.




