ڕوونكردنەوەیەك لە وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێم لەبارەی هەواڵێكی ڕۆژنامەی هاووڵاتی

لە لاپەڕەی ٢ـی ڕۆژنامەی هاووڵاتی ڕۆژی دووشەممە ٢٤/١٢/٢٠١٢ـدا بابەتێك بڵاوبووەتەوە كە گوایە هەرێم دەروازە سنوورییەكانی بەڕووی كوردانی ڕۆژئاوا داخستووە و رۆژنامه‌که‌ش، مانشیتیکی چه‌واشه‌کارانه‌ی بۆ بابه‌ته‌که داناوه. ئێمە وەك سەرۆكایەتیی هەرێم ڕایدەگەیێنین سەرلەبەری ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستی و هەوڵێكە بۆ چەواشەكردنی ئاڕاستەی ڕووداوەكانی نێوخۆی سووریا. جه‌خت له‌وه ده‌که‌ینه‌وه که هیچ خالێکی فه‌رمی له سه‌ر سنوری هه‌ریمی کوردستان و سوریا نیه تا داخرابیت. ئه‌و راستییه‌ش روون و ئاشکرایه که که‌س هینده‌ی کورده‌کانی رۆژئاوا ئاگاداری په‌رۆشی به‌ریز سه‌رۆکی هه‌ریمی کوردستان نین له پالپشتی و هاوکاری به‌رده‌وامی به‌ریزیان بۆ یارمه‌تیدانی یه‌کریزی و سه‌رخستنی دۆزه ره‌واکه‌یان.
وتەبێژی فەرمی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
٢٤/١٢/٢٠١٢




