٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە گوندی حگنە لەلایەن چەند گەنجێکەوە تەقە لە هێزەکانی پێشمەرگە دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info /  دوێنێ  24/12/2012 لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە گوندی حگنەی عەشیرەتی گەرگەری لە لایەن چەند گەنجێکەوە تەقە لە هێزەکانی لیوای هەشتی وەزارەتی پێشمەرگە کرا.

لەمبارەیەوە هەڵگورد حیکمەت مەلا عەلی بەرپرسی راگەیاند و هۆشیاری نیشتیمانی وەزارەتی پێشمەرگە بە kdp.info ڕاگەیاند: بەو بیانوی ئەوەی خەڵکی گوندی حگنەی عەشیرەتی گەرگەری رازی نابن فوتابخانە لە گوندەکەیان بەکوردی بکرێتەوە لە لایەن چەند گەنجێکەوە تەقە لە هێزەکانی لیوای هەشتی وەزارەتی پێشمەرگە کرا. بەلام خۆشبەختانە هێزەکانی پێشمەرگە بەبەشداری ریش سپی و پیاو ماقولانی گوندەکە توانیان بەبێ هیچ زیانێک کۆنتڕۆڵی بارودۆخەکە بکەن و کێشەکە چارەسەر بکەن
 

هەواڵی پەیوەندیدار