مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی له مه‌سیحییه‌كانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كات

به بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح، پیرۆزبایی گه‌رمی خۆم ئاراسته‌ی گشت خوشك و برا مه‌سیحییه‌كانمان له كوردستان و عێراق و سه‌رجه‌م مه‌سیحییه‌كانی جیهان ده‌كه‌م.
نیشتمانمان وه‌ك هه‌میشه له ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا، هێمای ته‌بایی و پێكه‌وه ژیانه و خۆشحالین كه كوردستان زۆرێك له خوشك و برا مه‌سیحییه‌كانی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقیشی له ئامێزگرتووه تاكو له كه‌شێكی ئارام‌دا رۆژانی جه‌ژن به‌سه‌ربه‌رن.
له‌م بۆنه‌یه‌دا ئاواتمانه كه ئاشتی و ته‌بایی باڵی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بكێشێت و به چه‌سپاندنی گیانی هاوكاری و یه‌كترقبوڵكردن، ژیانێكی شایسته‌تر و دوور له توندوتیژی بۆ گشت پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كانی ناوچه‌كه ده‌سته‌به‌ر ببێت.
مه‌سرور بارزانی
٢٤/١٢/٢٠١٢




