له هه‌ولێر ئەمساڵ 3665 داوای یاسایی تۆمار كراوه

هەولێر- kdp.info/ له ساڵی 2012 دا، 3665 داوای یاسایی له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێردا تۆمار كراوه و له‌و رێژه‌یه‌یش 3246 داوای یاسایی یه‌كلا كراونه‌ته‌وه عه‌قید عه‌بدولقادر محه‌مه‌د وته‌بێژی فه‌رمیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، ڕایگه‌یاند كه له 1/1/2012وه تا 20/12/2012، 3665 داوای یاسایی به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه له سه‌رجه‌م بنكه‌كانی سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێردا تۆمار كراوه كه 3246یان یه‌كلابوونه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها 419 داوای یاسایش ماوه یه‌كلابكرێنه‌وه.
عه‌قید عه‌بدولقادر ئاشكرایشی كرد كه هه‌ر له‌مساڵدا، 218 حاڵه‌تی دزیی گرنگ تۆماركراوه، كه 117 حاڵه‌ت یه‌كلابوونه‌ته‌وه و 101یشیان ماونه‌ته‌وه. وته‌بێژی فه‌رمیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، هه‌روه‌ها ڕوونیشی كرده‌وه: "به گشتی 696 به‌ندكراو له 2012ـدا به‌ر لێبووردنی گشتی كه‌وتوون، كه 469یان حوكمدراو بوون و هه‌روه‌ها 227یش راگیرا‌و بوون، له‌و رێژه‌یه‌ش 8 كه‌سیان دووباره تاوانیان ئه‌نجام داوه و به‌پێی مادده یاساییه‌كان ده‌ستگیر كراونه‌ته‌وه."
سه‌باره‌ت به پلانی ئه‌منیی سه‌ری ساڵیش، ڕایگه‌یاند كه له‌و شوێنانه‌ی خه‌ڵك لێیان كۆده‌بێته‌وه، وه‌كو ده‌وروبه‌ری قه‌ڵا و فلكه‌ی شێخی چۆلی و بازاڕی ئیسكان، هێزی هاوبه‌ش و مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس پارێزگاری‌یان لێده‌كات. ئه‌مه جگه له‌و شوێنانه‌ی كه ئاهه‌نگیان تێدا ساز ده‌كرێت، كه له‌و شوێنانه‌یشدا دیسان هێزێكی هاوبه‌ش ئه‌منییه‌تی ئاهه‌نگه‌كان ده‌پارێزن. گوتیشی كه پلانه ئه‌منییه‌كه له 25ی ئه‌م مانگه‌وه تاكو كاتژمێر 5ی سه‌رله‌به‌یانیی 1/1/2013 به‌رده‌وام ده‌بێت.




