٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی پەروەردە رۆژەكانی پشووی قوتابیانی كەمكردەوە

سەرچاوە: KDP.info

 هەولێر- تایبەت بە  kdp.info/ لەئەنجامی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی نێوان وەزیری پەروەدەو بەڕێوەبەرە گشتییەكانی پەروەردەی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ دوشەممە بڕیاردرا كە ژمارەی رۆژەكانی پشووی زستانەی قوتابیان كەمبكرێتەوە.

  هاجەر داود وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تایبەت بۆ(kdp.info)  گوتی "ئەمڕۆ لە وەزارەتی پەروەردە كۆبوونەوەیەك لەنێوان وەزیری پەروەردەو بەرێوەبەرە گشتییەكانی پەروەردەی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو بەمەبەستی پێداچوونەوەو دیاریكردنی پشووی زستانەی قوتابیان لە   قوتابخانەكان،  لەکاری پەیوەست بەم بوارە بڕیاردرا كە پشووەكان بەمشێوەیە بێت لە رۆژی 25-12-2012 تا 2-1-2013 پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، هەروەها لە رۆژانی 8 بۆ17-1-2013 تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم بەڕێوەبچێت و دواتر رۆژانی  18 و 19 و 20-1-2013 بكرێت بە پشووی فەرمی  قوتابیان.

 ناوبراو گوتیشی "بەپێی ئەو بڕیارە ئەمڕۆ  ژمارەی رۆژەكانی پشووی زستانەی قوتابیان   لەشەش رۆژ ەوە كەمكرایەوە بۆ سێ رۆژ و هەر لەمیانەی ئەو كۆبوونەوەیەدا  ئەوە دیاریكرا كە تێكڕای ئەو رۆژانەی قوتابی دەبێت لە ناوەندەكانی خوێندن دەوام بكات جگە لە تاقیكردنەوەكان  بریتییە لە (172) رۆژ.

هەواڵی پەیوەندیدار