٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەهۆی پێكدادانێكی چەكداری دەروازەكانی شاری سامەڕا داخران

سەرچاوە: KDP.info

سامەڕا – تایبەت بە   / kdp.info سەرچاوەیەكی ئەمنی  لە شاری سامەڕا رایگەیاند : پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، لەدەرنجامی پێكدادانێكی چەكداری لەنێوان پۆلیس و ژمارەیەك چەكداری نەناسراو دوو پۆلیس كوژران. سەرچاوەكەی پۆلیس بە ئاژانسی هەواڵی  عێراقی راگەیاند: شەڕەكە لەنزیك منارەی سامەڕا بووە، كاتێك گروپێكی چەكداری نەناسراو  تیمێكی گەرۆكی پۆلیسی ئەو شارەی كردۆتە ئامانج و دواتر هێرشیان دەكەنە سەر و  بەهۆیەوە دوو پۆلیس كوژران و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون و زەرەر و زیانی گروپە چەكدارەكەش نەزانراوە، سەرچاوەكە گوتیشی: بەئامانجی دەستگیركردنی تاوانبارانی ئەو كردارە چەكدارییە، پۆلیسی سامەڕا دەروازەكانی شاری بۆ ماوەیەك داخستووە. شایەنی باسە شاری سامەڕا كە سەر بە پارێزگای سەڵاحەددینە و 170كم لەبەغدا دوورە،  ناوە ناوە كردەوەی تیرۆریستی جۆراجۆری تێدا روودەدات. 

هەواڵی پەیوەندیدار