رووسیا : بە هۆی سەرما 88كەس گیانیان لەدەستدا

تایبەت بە / kdp.info بەپێی دوا ئامارەكان كە ئاژانسی هەواڵی نۆڤۆستی بڵاوی كردۆتەوە. تا شەوی رابردوو 88 كەس لەناوچە جیاجیاكان بەهۆی ئەو تەوژمە ساردییەی كە رووسیای گرتۆتەوە بوونەتە قوربانی، شارەوانی مۆسكۆ بەهۆی گیان لەدەستدانی ژمارەیەك قوتابی تا تەواو بوونی ئەو تەوژمی ساردییە، بڕیاری داخستنی قوتابخانەكانیدا. سەرچاوەكانی تەندروستی رووسیا رایگەیاند: 538كەس بە نەخۆشی جیا جیا روویان لە نەخۆشخانەكان و بەتایبەت نەخۆشخانەكانی مۆسكۆ كردووە، بەپێی دوا ئاماریش 88 كەس گیانیان لەدەستداوە، بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی لەو وڵاتە ئاماژەیدا: كە ئەمڕۆ دووشەممە پلەی گەرمی بۆ 30پلەی ژێر سەدی دابەزییەوە و ئامۆژگاری هاووڵاتیانی كردووە بە كاری پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە.شایەنی باسە ئەم ساڵ 12پلەی گەرمی بە بەراورد لەگەڵ سڵانی رابردوو لە رووسیا دابەزیوە.




