٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمەریكا دوو كەشتی سەربازی دەریایی تەسلیم بە عێراق كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئوم قەسر –تایبەت بە kdp.info/ رۆژی یەك شەممە 2012/12/23باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا رایگەیاند: واشنتۆن دوو كەشتی سەربازی دەریایی تەسلیم بەعێراق كردووە، كەپێشتر لە رێگای گرێبەستێكی سەربازییەوە ئەو كەشتییانەی بە عێراق فرۆشتووە، لەبەیاننامەیەكدا كە بالێۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق بڵاویكردۆتەوە هاتووە: ئەو دوو كەشتییە لە دوورگەی ئۆم قەسری بەسرەدا، لە رێوڕەسمێكی تایبەت بە ئامادەبوونی بەرپرسانی سەربازی دەریای عێراق و بەرپرسانی كونسڵخانەی ئەمەریكا تەسلیم بەعێراق كراوە و ئەو كەشتییانەش گەورەن و لەتوانایاندا هەیە، گەمی بچووكی سەربازی هەڵگرێت و هەروەها بۆ هەڵمەتی سەربازی و چاودێری جموجۆڵەكانی دەریایش لەناوچەكەدا بەكار دێت، بەیاننامەی باڵیوزخانەكە ئاماژەی داوە، كە جۆری كەشتییەكە گونجاوە لە گەڵ سروشتی ئاوی كەنداو. شایەنی باسە رێككەوتنێكی ستراتیژی دوور مەودا كە لایەنی سەربازیش لەخۆ دەگرێت، لەنێوان عێراق و ئەمەریكا ئیمزاكراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار