٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مالیكی بەسەردارنێكی فەرمیی گەیشتە ئۆردن

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە  / kdp.info لەسەردانێكی چاوەڕوانكراودا نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتە عەممانی پایتەختی ئوردن، كەناڵی نیمچە فەرمی ئەلعێراقییە رایگەیاند: سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی عەممان لە لایەن بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێكراوە، كەناڵی ئەلعێراقییە راشیگەیاند:كە وەك پێشتر سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، سەردانەكە لەچوارچێوەی كاركردنی زیاتر لە پێناو سەقامگیركردنی ئاسایشی ناوچەكە و هەروەها بۆ توندوتۆڵكردنی پەیوەندییەكانی ئابووری نێوان بەغداو عەممانە، وەك راگەیاندراوە لەم سەردانەدا سەرۆك وەزیرانی عێراق دوو شاندی سیاسی و ئابووری یاوەری دەكەن. شایەنی باسە عێراق رۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت وەك هاریكاری بە ئوردن دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار