٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی ناوخۆی عێراق 1200 پۆلیس لە كەركووك دادەمەزرێنێت كە زۆربەیان عەرەبن

سەرچاوە: Xebat

سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك وەزارەتی ناوخۆی عێراقی بەوە تاوانباركرد كە بە دوو قۆناغ 1200 پۆلیسی دامەزراندووە كە زۆربەیان لە نەتەوەی عەرەبن بێ ئەوەی لەو دامەزراندنەدا واقعی نەتەوەیی و ڕێككەوتنەكانی نێوان پێكهاتەكانی كەركووك و هاوسەنگی لە دۆسیەی ئەمنیدا لەبەرچاو بگیرێت. سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك هەروەها گوتی: زۆر بە داخەوە كە وەزارەتی ناوخۆ ڕەچاوی هاوسەنگییەكان ناكات و ئێمە لە ئەنجوومەنی پارێزگا ناهێڵین ئەو دامەزراندنانە دەرباز بێت ئەگەر هۆكارەكەشی هەرچییەك بێت و ئەنجوومەن كۆكە لەسەر تێنەپەڕاندنی ئەو دامەزراندنانە ئەگەر ڕەچاوی هاوسەنگیی نەتەوەیی نەكات.

هەواڵی پەیوەندیدار