حوسێن یەڵماز: هۆداپار ئاڵته رناتیفی بەدەپە و ئاکەپەیە

تایبەت بە kdp.info/ سەرۆکی پارتی تازە دامەزراوی هۆداپار حوسێن یەڵماز سەبارەت بە دامەزراندی ئەم پارتە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە هۆداپار پارتییەکی سیاسییە کە ئایدیۆلۆژیای ئیسلامی بە بنەما وەرگرتووە و هەوڵ دەدات ببێتە ئاڵته رناتیفێکی باش و چالاک بۆ بەدەپە و ئاکەپە.
حوسێن یەڵماز ئاماژەی بەوە کرد کە چەندین ساڵە نە ئاکەپە نە بەدەپە نەیانتوانیوە بە شێوەیەکی ئاشتییانە هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد بدەن هەر بۆیە یەکێک لە ئارمانجە سەرەکییەکانی هۆداپار ئەوەیە کە هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی ئاشتییانەی پرسی کورد لە چوارچێوەی سنورەکانی تورکیادا بدات. بەڵام ئەگەر هات و تورکیا و بەرپرسانی تورکیا ئەم هەوڵدانانە رەدتبکەنەوە یا هیچ جۆرە وەڵامێکی ئەرێنی نەدەنەوە ئەوا مافی خۆمانە کە سوود لە مافی جیابوونەوە لە تورکیا وەربگرن و بە یەکجارەکی لە تورکیا جیا ببینەوە.




