٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

وەزیری بەرگری ئێران: موشەکەکانی ناتۆ زیان بە تورکیا دەگەینێت

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/ وەزیری بەرگری ئێران ژەنەراڵ وەحید وەحیدی ئاماژەی بەوەکرد کە دانانی سیستەمی بەرگری موشەکی ناتۆ لە تورکیا هیچ سودێکی بۆ تورکیا نییە, بێجگە لەوەی کە دەبێتە هۆکاری تێکدانی باری ئەمنی ئەو وڵاتە.

وەحید وەحیدی لە وتەیەکیدا لە بەردەم ژمارەیەک لە سەربازانی ئێراندا وتوویەتی "ئامادە بوونی هێزە بیانییەکان بە تایبەتی هێزەکانی وڵاتانی رۆژئاوایی لە ناوچەکەدا دەبێتە هۆکاری ئاڵۆز کردنی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتە موسڵمانەکانی ناوچەکە و دانانی سیستەمی بەرگری موشەکی ناتۆ لە تورکیایش زەمینە بۆ ئاڵۆزترکردنی ئەم پەیوەندییانە خۆشتر دەکات.

وەزیری بەرگری ئێران ئاماژەی بەوە کردووە کە وڵاتانی خۆرئاوایی هەمیشە بەدوای بەرەژوەندییەکانی خۆیاندا بوونە هەر بۆیە ئێمە لە دژی دەستوەردانی وڵاتانی خۆرئاوایی لە نێو کاروباری وڵاتانی ناوچەکە دان.

هەواڵی پەیوەندیدار