كۆنفرانسێك بۆگوتاری ئایینی هاوسه‌نگ سه‌باره‌ت به پێگه‌و رۆڵی ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگه‌دا

تایبەت بە kdp.info/ له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له باره‌گای ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان، ئاماده‌كاری بۆ كۆنفرانسێكی به‌رفراوان له‌باره‌ى گوتاری ئایینی هاوسه‌نگ سه‌باره‌ت به پێگه‌و رۆڵی ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگه گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
به‌سه‌رپه‌رشتی عوسمان موفتی راوێژكاری یه‌كه‌م له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد سه‌رۆكی لێژنه‌ى ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له په‌رله‌مانی كوردستان و خاتوو ئه‌مه‌ل جه‌لال ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى باڵای كاروبارى خانمان و نوێنه‌ری هه‌ریه‌كه له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و كۆڕبه‌ندی هزری ئیسلامی و یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، له ئۆفیسی ئه‌نجومه‌نی باڵاى كاروباری خانمان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ ئاماده‌كاری بۆ كۆنفرانسێكی به‌رفراوان له‌باره‌ى گوتاری ئایینی هاوسه‌نگ سه‌باره‌ت به پێگه‌و رۆڵی ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگه گفتوگۆی گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شداربووان ئاماژه‌یان بۆ گرنگی و رۆڵی گوتاری ئایینی هاوسه‌نگ كرد، له به‌رزڕاگرتنی رۆڵ و پێگه‌ى خانمان له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانیدا.
شایانی باسه ئه‌م كۆنفرانسه له 8ى مارسی 2013 به‌بۆنه‌ى رۆژى جیهانی ئافره‌تان، به‌هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و لێژنه‌ى ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له په‌رله‌مانی كوردستان و كۆڕبه‌ندی هزری ئیسلامی و یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی و چه‌ند وه‌زاره‌تێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، چه‌ندین ته‌وه‌ره‌ی گرنگ له‌خۆده‌گرێت به‌تایبه‌تی: رۆڵی ئافره‌ت له ئایینه‌كان، پته‌وكردنی رۆڵی ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانی، چاره‌سه‌ركردنی كلتووره ته‌قلیدی و هه‌ڵه‌كان به‌رانبه‌ر به خانمان، قوڵكردنه‌وه‌ى گیانی خۆشه‌ویستی و یه‌كتری قبوڵكردن له نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێرینه‌و مێینه.




