دوو جوانی کورد فرۆکەی بێ فرۆکەوانیان دروست کرد

تایبەت بە kdp.info/ بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ لە کوردستانی رۆژهەڵات دوو جوانی کوردی دانیشتووی شاری کرمانشان لە هەڵمەتێکی بێ وێنەدا توانیویانە فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوان دروست بکەن.
ئەو دوو جوانە کوردە کە خوێندەکاری زانکۆن دوای 9 مانگ هەوڵدان توانیویانە فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوان دروست بکەن کە بە وزەی کارەبا کار دەکات و کامێراکانی وێنەگرتنیشی پێوە بەستراوە و قورسییەکەیشی 50 کیلوَیە.
ئەم فرۆکە بێ فرۆکەوانە توانای ئەوەی هەیە کە لە مەودای 500 مةتردا ئارمانجەکانی خۆی دەستنیشان بکات و وێنەیان بگرێت.
چاودێری ئەم پرۆژەیە دکتۆر موحسین حەیاتی ئاماژەی بەوە کردووە کە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم فرۆکەیە کە دەبێتە هۆکاری جیاوازی ئەم فرۆکەیە لە فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانی دیکە قورسایی ئەم فرۆکەیە و ئەم فرۆکە کە 50 کیلوَیە سوکترین فرۆکەی بێ فرۆکەوانی جیهانە و لە توانایدایە کە زیاتر لە 50 کیلومیتر لە ئاسماندا بفرێت.




