ئەردۆغان: ئەگەر پێویست بکات بە هۆی رووداوەکەی روبوسکییەوە داوای لێبووردن دەکەین

تایبەت بە kdp.info/ سەرۆک وەزیری تورکیا رەجەب تەییب ئەردۆغان لە بەرنامەیەکی تایبەتی کاناڵی ئین تیڤی تورکیدا باسی ئەوەی کرد کە پێش چەند مانگێک هەم لە نێو ماڵی و هەم لە نێو نووسینگەکەی خۆیدا چەندین جیهازی سیخۆری کردنیان دۆزیوەتەوە.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە لە ژێر ماڵی خۆی لە ئانکارا و هەروەها لە نێو نووسینەگەی خۆ و لە نێو ژووی تایبەتی خۆی لە پارلەمانی تورکیادا چەندین جیهازی ئیستیخباراتی دۆزراونەتەوە و ئارمانج لە دانانی ئەم دەزگا سیخۆریانە کونترۆڵ کردنی پەیوەندییە تەلەفوونییەکانی ئەردۆغان بووە.
سەرۆک وەزیری تورکیا لە بەشێکی دیکەی ئەم بەرنامەیەدا باسی رووداوەکەی روبوسکی کرد و وتی" نازانم میدیاکانی تورکیا بۆ ئەم مەسەلەیەیان ئەوەندە گەورە کردووە؟ نازانم بۆ هیچ کەس باسی رووداوەکانی دەرسیم ناکات؟ لە رووداوەکەی روبوسکیدا بەرپرسیاریەتی میدیاکانیش هەیە.
ئەرۆدغان جەختی لە سەر ئەوە کردووە کە ئەگەر پێویست بکات بە هۆی رووداوەکەی روبوسکییەوە داوای لێبووردن لە کەسوکاری قوربانیان دەکات.
جێگای ئاماژە پێکردنە کە لە رێکەوتی 27ی مانگی 12ی ساڵی 2011دا فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە گوندی روبوسکی لە سەر سنووری نێوان کوردستان و تورکیادا هێرشیان کردە سەر کاسبکارە کوردەکان و لە ئەنجامدا 36 کاسبکاری کورد گیانیان لە دەست دا.




