چوار ھەزارنورینگەی نایاسایی لە ھەرێمی کوردستان ھەیە

تایبەت بە kdp.info/ بەرێوهبەری کۆنترۆڵی جۆری دەرمان لەھەرێمی کوردستان دهڵێت: لەھەرێمی کوردستان 4 ھەزار نۆرینگەی نایاسایی ھەیە و مۆڵەتیان لەوەزارەتی تەندورستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وەرنەگرتووە وتاوەکو ئێستاش ھیچ ھەوڵێک بۆ داخستنی ئەم نۆرینگانە نییە.
بەرێوهبەری کۆنترۆڵی جۆری دەرمان لەھەرێمی کوردستان د.رۆژگار حەمید عەلی لەلێدوانێکی تایبەت دا بۆ kdp.info رایگەیاند، لەماوەی ھەشت مانگی ڕابردوو ھۆبەی چاودێری دەرمان لەکۆنترۆڵی جۆری پێکھێندراوەو تاوەکو ئێستاش توانیویانە 685 تەن دەرمانی ماوە بەسەرچوو، کە بەشێوەیێکی نایاسایی ھێناویانەتە ھەرێمی کوردستان لەناوبران لەھەرسێ پارێزگای ھەولێر و دھۆک و سلێمانی .
د.رۆژگار حەمید عەلی گوتیشی، ھەر لەماوەی ھەشت مانگی رابردوو نزیکەی 18 کۆگای دەرمان داخراون، ئەوانیش 13یان لەھەولێر و3 لەسلێمانی و2تریش لەدھۆک، ھەروەھا چوار کۆمپانیای ھێنان و دابەشکردنی دەرمان داخراون و خاوەنەکانیان دراونەتە دادگا.
د.رۆژگار ئاماژەی بەوەش کرد، ئێمە دان بەوە دادەنێین کە لەھەرێمی کوردستان چوار ھەزار نۆرینگەی نایاسایی ھەیە و بەھیچ شێوەیێک لەلایەن وەزارەتی تەندروستی رێگایان پێنەدراوە نەخۆش چارەسەربکەن و دەرمان بفرۆشن و ئێمە مۆلەتمان پێنەداون و بەرپرسیش نین لەو نۆرینگانە، بۆیە پێویستە لایەنی بەرپرس رێگا نەدابوایه لەسەرتاوە ئەم نۆریگانە بکرێنەوە .
ناوبراو رونیشیکردهوە،ئێمە ھەوڵی زۆرمان داوە بۆ ئەوەی ئەم نۆرینگانە دابخرێن و لە راپۆرتی چاکسازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیش باسی لێوەکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ھیچ ھەوڵێک بۆ داخستنیان نییە.




