سۆزان خاڵە شەھاب: گۆران خۆی زەرەری کرد بەشداری کۆبوونەوەی سەرۆک فراکسیۆنەکانی نەکرد

تایبەت بە kdp.info/ بریار بوو سەرۆک فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانی کوردستان بۆ جاری دووەم کۆببنەوە لەبارەی ئەویاسایانەی کەرەھەندی نشتیمانیان ھەیە و بگەنە تەوافق لەسەری، بەڵام فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزسیۆن بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کرد. لەبەرامبەریشدا سەرۆکی فراکسیۆنی کوردستانی دهڵێت: لەراگەیاندنەکان ھۆکاری بایکۆت کردنیان بیستوە.
سۆزان خاڵە شەھاب سەرۆکی فراکسیۆنی کوردستانی لەپەرلەمانی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.infoرایگەیان، بریار بوو ئەمڕۆ سەرۆک فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانی کوردستان کۆببنەوە، بەڵام فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزسیۆن بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کرد، بێ ئەوەی ھۆکارەکەی دیاری بکەن و ئێمەش لەراگەیاندنەکانەوە زانیومانە ھۆکارەکەی چییە.
سەرۆکی فراکسیۆنی کوردستانی ڕونیشیکردهوە،خودی فراکسیۆنی گۆران کە بەداخەوە دوێنێ بەشداری کۆبوونەوەکەیان نەکرد ، پرۆژەیێکیان ئاراستەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کردووە و سەرۆکی ھەرێمیش ئاراستەی پەرلەمان و حکوومەتی کردووە وئەوبەشەی کەپەیوەستە بەپەرلەمانی کوردستانەوە ،ئەمڕۆلەناوئەجیندای کۆبونەوەکە دابوو، بۆ ئەوەی لیژنەیێک لەناو فراکسیۆنەکانی پەرلەمان دورست بکرێت و ھەلسەنگاندن بۆ ئەم پرۆژەیە بکرێت، بۆ ئەوەی بزانین میکانیزمی ئەو پرۆژەی ئەوان چۆن جێبەجێ دەبێت، بەڵام بەھۆی ئامادەنەبوونی ئەوان لیژنەکە دورست نەکرا .
خاڵە شەھاب گوتیشی،چاوەرێ دەکەین لەداھاتوو بەشداری کۆبوونەوەکان بکەن، بۆئەوەی ھەم سازان بکەین لەبارەی ھەندێک یاسا کە پێویستە ھەموو لایێک لەسەری کۆک بن وھەم ئەوپرۆژەی ئەوان پێشکەشیان کردووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، خۆیان زەرەردکەن کەبەشداری ئەم کۆبوونەوەیان نەکردووە، چونکە بەپێی ئەو میکانیزمەی قسەی لەسەر کرا وەک چۆن بۆ پەیرەوی ناوهخۆی پەرلەمانی کوردستان لیژنەیێک دورست کراوە ونوێنەری ھەموو فراکسیۆنەکانی تیایە ،دهبێت بۆ ئەم کارەش ھەمان شت بێت و لیژنەیێک پێکبێت و نوێنەری ھەموو فراکسیۆنەکانی تێدابێت و میکانیزمێك دابنرێت بۆ چۆنیەتی جێبەجێ کردنی ئەم پرۆژەیە.
لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان لەراگەیاندنەکان بڵاویان کردۆتەوە ھۆکاری بەشدارینەکردنی ئەوان لەکۆبوونەوەی نێوان سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان ئەوەیە، کە ئەم کۆبونەوانە ھیچ ئەنجامێکی نابێت بۆیە بەشداریان نەکردووە.
ماوەیێک پێش ئێستا فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزسیۆن له پەرلەمانی کوردستان نامەیێکیان ئاراستەی فراکسیۆنی کوردستانی کردووە، بۆئەوەی گفتوگۆ بکەن لەبارەی ئەو یاسایانەی رەھەندی نشتیمانیان ھەیە، بۆئەوەی تەوافقی لەبارەیەوە بکرێت و لە چەند رۆژی رابردووش یەکەم کۆبوونەوەیان سازکرد و بریاردرا کۆبوونەوەکانیش بەردەوام بن.




