کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەھۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامان دواخرا

تایبەت بەkdp.info / بڕیار بوو دوێىێ پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی یاسایی خۆی سازبکات بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2013ی عێراق، بەڵام بەھۆی تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان کۆبوونەوەکە بۆ ئهمرۆ دواخرا
لەم بارەیەوە ئازاد ئەبوبەکر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە سەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بە kdp.info رایگەیاند: کۆبوونەوەکەی دوێنێی پەرلەمانی عێراق کە بڕیاربوو گفتوگۆ لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2013ی عێراق بکات بەھۆی تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان کەرێژەیێکی زۆر کەم ئامادەبوون دواخرا بۆ ئهمروْ دووشەممە .
سەبارەت بەھۆکاری تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامان، ئەو ئەندامەی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی رونیکردهوە، لیستی عێراقییە کۆبوونەوەی ھەبوو وھەندێک لەئەندامان گەشتیان بۆ دەرهوەی وڵات کردووە وھەندێکیش لە ئەندامانی شیعە بەمەبەستی بەشداریکردن لەچلەی ماتەمینی ئیمام حسێن نەھاتبون ،ھەر ئەمەش ھۆکارکە بوو.
سەبارەت بەدەنگۆی بایکۆتکردنی کۆبوونەوەکەی دوێنێ پەرلەمانی عێراق لەلایەن لیستی ئهلعێراقیە، ئازاد ئەبوبەکر گوتی: ئەم دەنگۆیانە راست نییە و لیستی عێراقییە بایکۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی نەکردووە،بەڵام کۆبوونەوەیێکی تایبەت بەخۆیان ھەبوو،گەر نا نەک تەنیا ئەندامانی لیستی عێراقییە ،بەڵکو ئەندامانی لیستەکانی تریش ئامادە نەبوون و ڕێژەکە زۆر کەم بوو،بۆیە دواخرا.
بڵند ئیبراھیم




