٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگاری ئەنبار لە 44 دۆسیەی گەندەڵی تێوەگڵاوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنبار –تایبەت بە kdp.info/ ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی عەشیرەتی دلێم عەلی حاتم سلێمان رایگەیاند: لە پارێزگای ئەنبار 44 دۆسیەی گەندەڵی هەن، كە قاسم فەهداوی پارێزگاری ئەنبار تێوەگڵاوە، سەرۆكی عەشیرەتی دلێمی لەلێدوانێكی بۆ بەغدادیە نیوز رایگەیاند: قاسم فەهداوی لەمێژە نەگەڕاوەتەوە ئەنبار و كاروبارەكانی ئەو شارەشی پشتگوێ خستووە، ئێستا لەبەغدا تەنیا خەرێكی كارە گەندەڵییەكانییەتی لەگەڵ لیژنەی نەزاهەی سەر بەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، عەلی حاتم سلێمان هەروەها رایگەیاند:بەهۆی گەندەڵییەکانی پارێزگاری ئەنبارەوە شەڕ لەنێوان وەزیری دارایی عێراق و جەنابی پارێزگار دروستبووە، لەدرێژەی لێدوانەكەیدا سەرۆكی عەشیرەتی دلێم گوتی: لەبەرامبەر رەزامەندی دەربڕینی بۆ پێدانی پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری، فەهداوی 6 ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ خۆی و دوو پارچە زەوی گەوەرشی بۆ براكەی وەك دیاری وەرگرتووە، لەكۆتایی لێدوانەكەیدا سەرۆكی عەشیرەتی دلێم دەڵێت قاسم فەهداوی پارێزگاری ئەنبار سەر بە نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراقە و تەنیا فەرمانەكانی ئەو لەو ناوچەیە لەدژی خەڵك جێبەجێ دەكات.

هەواڵی پەیوەندیدار