٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەدواین راپرسی رێكخراوێكی نێودەوڵەتیدا گەلی عێراق بە كەساسترین گەلانی جیهان دەرچووە

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بەد / kdp.info ەزگای گالوب كە پسپۆرە لە ئەنجامدانی راپرسی ، لە دواین راپرسیدا كە بۆ پێوانە كردنی هەستە ئەرێنییەكانی گەلان لە جیهان كردوویەتی، لە راپیرسیەکدا دەركەوتووە كە گەلی عێراق كەساسترین گەلن لە جیهاندا، دەزگاكە ئەوەشی خستۆتەروو كە داهاتی بەرز و ئابوریەكی بەهێز لە  عێراق و چەند وڵاتێكی دیکەی جیهان هەیە، مانای ئەوە نەبووە كە گەلانی ئەم وڵاتەنە دڵخۆش و خۆشگوزەران بوونە. لەو راپرسییەی دەزگای گالوب كە ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاوكراوەتەوە، تێدا كەسانێك كە لە سەرووی هەژدە ساڵییەوە بوونە بەشداریان كردووە و پێنج پرسیاریان ئاراستەكرابوو ، لەوانە ئایا ئەمڕۆ یان دوێنێ زۆر پێكەنیویت،؟؟؟ ئایا دوێنێ بەشێوەیەكی باش رێزت لێگیراوە،؟؟؟ لەم رێزبەندیەشدا عێراق لە سەرتاسەری جیهان بە سێیەم وڵاتی پێش كۆتایی دەرچووە و سەنگاپوورەش كە بەرزترین داهاتی لە جیهان هەیە، لە دواوەی هەموو لیستەكەوە هاتووە، هەروەها هاووڵاتیانی پانەما و باراگوای و سلڤادۆر و ئەمەریكای لاتینیش لە پێشەوەی دە وڵاتە یەكەمەكانی ریزبەندییەكە بوونە و  بەریتانیاش بە سییەمین و ئەمەریكاش لە زنجیرەی سی و پێنج و چینیش لە زنجیرەی سی و شەش ناویان هاتووە. شایەنی باسە ئەم راپرسییە لە هەر وڵاتێك لە سەر هەزار كەس تاقیكراوەتەوە و وەڵامی هەر پێنج پرسیاریەكەیان داوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار