٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پرۆژەیەك بۆ قەرەبووكردنەوەی قوربانیانی دەستی رژێمی بەعس ئامادە دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

 بەمەبەستی قەرەبووكردنەوەی ئەو كەسانەی كە لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی تری عێراق لە ساڵانی رابردوو و لەسەردەمی حووكمی رژێمی بەعس تووشی زیان هاتوون، لەلایەن حكوومەتی ئێستای عێراق  و وەزارەتی شەهیدان و كاروباری ئەنفالكراوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پرۆژەیەكی ئامادەكردووەو وا بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا پێشكەشی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی بكات.

 فوئاد عوسمان بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی شەهیدان و كاروباری ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان بۆkdp.info گوتی "ماوەیەكە وەزارەتی شەهیدان و كاروباری ئەنفالكراوان سەرقاڵی ئامادەكردنی پرۆژە یاسایەكی تایبەتە بە قەرەبووكردنەوەی ئەو كەسانەی كە لەسەرتاسەری عێراق لەسەر دەستی حكوومەتی رژێمی بەعس لە عێراق لەساڵانی رابردوو بەشێوەیەك لە شێوەكان زیانیان بەركەوتووە و لەماوەی رابردووشدا كۆنفرانسێك بۆ دەوڵەمەندكردنی پرۆژەكە سازكراو دواتر وەزیری شەهیدان سەردانی بەغدای كرد و لەنزیكەوە لەگەڵ لیژنە تایبەتمەندەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشت و گفتوگۆی كرد.

 گوتیشی "ئێستا كاردەكەین بۆ ئەوەی بەزووترین كات ئەو پرۆژە گرنگە بگەیەنرێتە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەمەبەستی بوون بە یاسا.

 هەولێر- بڕوا بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار