٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یاخیبوونی مەدەنی لە ئەنبار راگەیاندراو چاوەڕوانی خۆپێشاندانێكی گەورەی جەماوەری دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

روممادی –تایبەت بەkdp.info / ئەمڕۆ یەكشەممە یاخیبوونی مەدەنی كە زۆربەی بەرێوەبەرایتییەكانی فەرمی حكوومی لەناوچەكەی گرتەوەو راگەیانراو و خۆپێشاندێكی جەماوەریش بە بەرزكردنەوەی ئاڵای پێشووی رژێمی بەعس و ئاڵای سوپای سووریای ئازاد دەستیپێكرد، تێیدا خۆپێشاندەران،دروشمی بابروخێ‌ حكوومەتی مالكییان بەرزكردبۆوە ، لە خۆپیشاندانەكەدا كە ژمارەیەك لە پەرلەمنتارانی پەرلەمانی عێراق و كەسایەتی خێڵەكی ناوچەكەش بەشداربوون، خۆپیشانداران داوای روخانی حكوومەتی ئێستای عێراقییان كرد و پێان وابوو حكوومەت لەدژی كەسایتییە دیارەكانی سونە مەزهەب  كار دەكات، هەروەها خۆپێشاندەران وێڕای ئازادكردنی بەرپرس و ژمارەیەك لە پاسەوانەكانی وەزیری دارایی عێراق، داوای ئازادكردنی ئافرەتانی بەندكراوەکانیشیان لە بەندیخانەكانی عێراق كرد، بە جێبەجێ‌ نەكردنی داواكاریەكانیشیان، هەڕەشەی دابرانی ناوچەكەیان لە حكوومەتی عێراق كرد. شایەنی باسە دوای دەستگیركردنی ژمارەیەك لە پاسەوانەكانی رافع عیساوی وەزیری دارایی عێراق، خۆپیشاندان و ناڕەزایی لەناوچە سونە مەزهەبەكان، بەتایبەتیش لە سنوری پارێزگای رومادی دروست بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار