٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە دیمانەیەكیkdp.info د.شەفیق قەزاز باس لە گۆڕانكارییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات

سەرچاوە: KDP.info

لە دیمانەیەكدا لەگەڵkdp.info لێكۆڵەری سیاسی و وەزیری پێشووی مافی مرۆڤی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماژە بە گۆڕانكارییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دۆسیەی ئەتۆمی ئێران و سیاسەتی تازەی ئیدارەی ئەمەریكا دەربارەی كێشەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات.

kdp.info - توركیا لە ڕێگای سەرۆك وەزیرانی خۆیەوە ئاماژە بەوە دەكات كە عێراق بابەتی تایفەگەری بەسەریدا زاڵە بۆیە دەبێت دووبارە پێناسەی سیاسەتی ئەو وڵاتە بكرێتەوە، ئایا بۆچی توركیا خۆی دەخاتە ناو هاوكێشەكانی عێراقەو؟.

د.شەفیق قەزاز : توركیا وەكو كۆمەڵگایە مەزهەبی سونەی زیاتر تێدایە و هەمیشە باسی ئەوە كراوە كە لە عێراقدا شیعە زۆرینەیە، بۆیە توركیا تەنیا نییە لەو بابەتەدا تەنانەت ئەمەریكا هەمیشە هەوڵی ئەوە دەدات، كە شیعە وەك زۆرینە نابێت بن دەست بن، بەڵام نابێت ژێر دەستیش بن ئەمە خەمێكی گەورەی توركیایە، ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوەی كە ڕاستە ئێران دوژمنایەتییەكی گەورەی نییە لە گەڵ توركیا، بەڵام لە ئێراندا نیزامی شیعەگەری هەیە و لە عێراقیش هاوكێشەی شیعە هەیە و ئەم رەتەش لەگەڵ ئیسلامی سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو شیعە گەریە یەك بگرێتەوە، مەترسی نەك بۆ سەر توركیا دروست دەكات، بەڵكو بۆ زۆرینەی لایەنەكان دیكە دروست دەكات، لەبەر ئەوە توركیا ناچارە بە چاوی تێبینیكار بڕوانێتە دەسەڵاتی شیعەگەری لە ئێران و باڵا دەست نەبێت لە جیهاندا و بەڵام ئەوەش دەزانێت چەند ساڵە شیعە ژێر دەست بووە لە عێراقدا و سەر كەوتكرابوون بۆیە ئێستا دەبێت لە دەسەڵاتی بەغدا سەر پشك بن و بەڵام نابێت دەسەڵاتی ڕەهایان هەبێت.

kdp.info - بە نەمانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد چ كاریگەریەك لەسەر توركیا و عێراق دروست دەبێت؟.

د.شەفیق قەزاز : بەشێوەیەك كاریگەری دەكاتە سەر توركیا ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ .. ناڕاستەوخۆ ئەوەیە بەشار ئەسەد حەریفێكی گەورەبووە بۆ توركیا لە پێناوی هەندێك بەرژەوەندی تایبەتیان بۆیە ئەگەر بەشار ئەسەد نەمێنێت نازانرێت سوریا چی لێدێت، بۆ نمونە ئەگەر كورد لە دوای بەشار ئەسەد ببێتە زۆرینە توركیا ئەوەشی پێ باش نییە، بەڵام لە هەموو كاتێكدا مادام ئەو فاكتەرە كۆیان دەكاتەوە بۆ عێراقیش ئێمە بەشار ئەسەد وەك دڕندەیەك بە بەراودی باوكی ئەم پیاوە، دەستی تا بن باخەڵی لە خوێنی خەڵكدایە، بۆیە دەبێت بەشار ئەسەد بڕوات.

 kdp.info  - ئێستا سیاسەتی ئەمەریكا دەربارەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕاوە و بایەخ بە ناوخۆی ئەمەریكا دەدرێت تا ڕۆژ هەڵات ئەوە واناكات كە ئێران و ڕوسیا بێنە سەر خەت.

د.شەفیق قەزاز : بە بۆچوونی من ئەمەریكا قەد ناتوانێت دوورە پەرێز بێت لە ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست، بارودۆخی ئەمڕۆی ئەمەریکا ئەوەیە كە ئێستا كێشەی قەرز و قۆڵی ئەمەركیا فاكتەری هەڕەشەیە بۆ ناوخۆی ئەمەریكا و دەبێت چارەسەری ئەو كێشە ناوخۆییە بكرێت، ئەم كێشانە كاتییە و چارەسەر دەكرێت، بەڵام ئەمەریكا ناتوانێت دوورە پەرێز بێت لە ڕووداوەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕست، وەك ئەوەی كە مەسەلی تیرۆر و مەسەلەی ئیسلامی سیاسی هەیە پلانێكی جیهانی هەیە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر و ئەمەریكا ناتوانێت واز لە ڕۆژهەڵات بێنێت، ڕوسیاش ناتوانێت جێگای ئەمەریكا بگرێتەوە.

kdp.info- بەڵام ئاژانسەكانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەكەن كۆمپانیای گاز برۆمی ڕوسی دەیەوێت شوێنی ئیكسۆن مۆبیلی ئەمەریكیی بگرێتەوە، واتە ئەگەر  لەڕووی سیاسییەوەش نەبێت، ئەوا لە بواری دیکە كاری خۆی دەكات؟.

د.شەفیق قەزاز : ئەوە دەكەوێتە سەر ئەمەریكا و ئیكسیۆن مۆبیل سیاسەتی نەوت هەر بە تەنیا  ئەمەریكا ناگرێتەو،ە دەوڵەتەكانی دیكەش دەگرێتەوە و ئەوانە وەكو گروپێك پشتگیری یەكتری دەكەن و نەوت ئێستا شتێكی سەرنج ڕاكێشە لە جیهاندا و ئەمەریكا ئەو بابەتە پشت گوێ ناخات ئەگەر ئەمەریكا بە ئیكسیۆن مۆبیلی خۆشی نەیكات، ئەوە بە كۆمپانیاكانی دیكەی جیهان ئەنجامی دەدات.

 

كارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار