گوتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێم: سەرلەبەری هەواڵی جێگەگرتنەوەی سەرۆك كۆمار لە لایەن ئەیاد عەللاوی دوورە لە راستی

لەبارەی ئەو هەواڵەی لە هەندێ میدیای عێراقی و لەسەر زاری سەركردەیەكی عێراقیەدا بڵاوكراوەتەوە، گوتەبێژی فەرمی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئەم لێدوانەی راگەیاند:
لە هەندێ میدیای عێراقی و لەسەر زاری سەركردەیەكی عێراقیە دا وا بڵاوكراوەتەوە، كە گوایە سەرۆكی هەرێمی كوردستان رەزامەندی دەربڕیووە لەسەر ئەوەی ئەیاد عەللاوی سەرۆكی لیستی عێراقیە جێگەی سەرۆك كۆمار بگرێتەوە. سەرلەبەری ئەم هەواڵە دوورە لە راستی و ئەم بابەتەش لە هیچ دیدار و كۆبوونەوەیەكدا باسی لێوە نەكراوە.




