ھوشیار حاجی: لە 12ساڵی رابردوودا، 370 ھەزارو 554 کەس لەھەرێمی کوردستان لە نەخوێندەواری رزگاریان بووە

تایبەت بە /KDP.INFO بەڕێوەبەری فێرکردنی نائاسایی لە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، لە ساڵی 2000 تا2012 بەپێی پلانێک توانیویانە 370 ھەزارو 554 کەس لە ھەرێمی کوردستان لە نەخوێندەواری رزگاربکەن.
ھوشیار حاجی بەڕێوەبەری فێرکردنی نائاسایی لە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.info رایگەیاند: بەمەبەستی پەرەپێدانی توانستەکانی تاکەکانی کۆمەڵگە و جێبەجێ کردنی دروشمی (فێربوون بۆ ھەمووان) و( بەرەو کۆمەڵگەیەکی خاڵی لەنەخوێندەواری)، لەو چەند ساڵەی رابردوودا توانیویەتی چەندین دەسکەوتی گرنگ وەدەست بێنێت، لە دەرەنجامی ھەڵمەتەکانی نەھێشتنی نەخوێندەواری توانی نەخوێندەواری لەھەرێمی کوردستان کە لەساڵی 2000 دەستیپێکرد تاساڵی 2012 بە رێژەی لە 34% بۆ 16% دابەزێنێت.
ھوشیار حاجی رونیشیکردەوە، بەکردنەوەی 10530 بنکەی نەھێشتنی نەخوێندەواری زیاتر لە 370554 ھەزار کەس لەنەخوێندەواری رزگار بکات کە رێژەی 63% یان لەرەگەزی مێیە و 37% لە رەگەزی نێرە.
حاجی گوتیشی، وەزارەتی پەروەردە بۆ پاڵپشتی ئەم پرۆسەیە و کەمکردنەوەی دیاردەی وازھێنان و دابڕان لە خوێندن، قوتابخانەی فێرکردنی خێرای کردەوە بۆ گەڕاندنەوەی دابڕاوەکان بۆبەرخوێندن و ڕەخساندنی ھەل بۆ تاکەکانی کۆمەڵگاو درێژە پێدانی خوێندن، لەساڵی2005 ەوە ئەم ھەڵمەتە دەستی پێکردووە بۆ منداڵان و ھەرزەکاران کە (9) ساڵی خوێندنی قۆناغی بنەڕەتی بە (5) ساڵی خوێندن تەواو دەکەن، بۆ گەڕانەوەی ئەو کەسانەی کەوازیان لەخوێندن ھێناوە بەھەر ھۆکارێک بێت، دابڕاون و مافی خوێندیان لەقوتابخانەو خوێندنگە فەرمییەکاندا نەماوە و تەمەنیان لەدەرەوەی یاساکانی فەرمی وەزارەتە، ئەم پرۆسەیە جێبەجێ کرا بۆ ئەو کەسانەی تەمەنیان لە نێوان (9 - 22) ساڵی بۆ کوڕان و (9-24) ساڵی بۆ کچان بۆھەر (5) ئاستی خوێندن درێژە بە فێربوونیان بدەن، مایەی خۆشحاڵیە توانراوە




