٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەمنزیکانە راپۆرتی کۆتایى لەسەر گەندەڵى لەگرێبەستى کرینى چەکى رووسیا بۆ عێراق بڵاودەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

عێراق- تایبەت بە /KDP.INFO ئەندامی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراقى فیدراڵ عیتاب ئەلدوورى رایگەیاند: لیژنەى تایبەتمەند لە لێکۆڵینەوە لە گرێبەستى کرینى چەک لەنێوان رووسیا و عێراق لە کۆتایى کارەکانیاندان و بەمنزیکانەش راپۆرتى کۆتاییان لەبارەى ئەو گرێبەستە گوماناوییە بڵاو دەکرێتەوە، عیتاب ئەلدوورى پەرلەمانتارى سەر بەلیستى ئەلعراقییە بۆ فورات نیوز هەروەها گووتى: هەموو عێراقییەکان چاوەڕى بوون سوپایەکى نیزامى و رێک پێک بە چەکى مۆدێرن دروست بکرێت، بەڵام ئەو گرێبەستە کە گومانى گەندەڵى تێیدا لێ بەدى دەکرێت، نیگەرانى لاى عێراقییەکان درووست کرد،عیتاب ئەلدورى لەکۆتایى لێدوانەکەیدا گووتیشى: لەکاتێک عێراق پێویستى بەسوپا و چەکى نوێیە،کەچى گەندەڵى لەو بوارە دەکرێت، ئەلدوورى بەدووریشى نەزانى خەڵکانێک بەهۆى ئەو گەندەڵییەوە سزا بدرێن، شایەنى باسە لەو گرێبەستەى کە بەبرى 4 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار لەنێوان رووسیا و عێراق بۆ کرینى چەکى رووسیا ئیمزاکراوە، مەزندە دەکرێ، کە بە برى 200 ملیۆن دۆلارى ئەمەریکى پارەى عێراق بۆ بەرتیل و واستەو واستەکارى تەرخانکرابێت.

هەواڵی پەیوەندیدار