د.رزگار: بەغدا پابەند نەبووە بە بەڵێنەکانی

تایبەت بە /KDP.INFO وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە رایگەیاند: کرێی کۆمپانیاکانی ھەرێمی کوردستان نادەن لەبەرئەوەی ھەرێم بابەندی ئەو بەلێنەی نەبووە کە بە بەغدای دابوو، لەبارەی ھەناردەکردنی نەوت بۆ دەرەوە، لەبەرامبەردا بڕیاردەری لیژنەی نەوت و غاز لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت، حکوومەتی بەغدا پابەندی رێکكەوتنەکە نەبووە، نەک ھەرێمی کوردستان، چونکە تاوەکو ئێستا پارەی کۆمپانیاکانی ھەرێمی کوردستانیان نەداوە، ئەمەش پێشێڵکردنی رێکكەوتنەکەیە.
د.رزگار بڕیاردەری لیژنەی نەوت و غاز لەپەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.info رایگەیاند: بە گوێرەی ئەو رێکكەوتنەی کە لە نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا مۆرکراوە، پێویستە بەغدا پارەی کۆمپانیاکانی ھەرێمی کوردستان بدات، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو پارەیەی نەداوە و رێکكەوتنەکەی پێشێڵکردووە.
د.رزگار گوتیشی: لە رێکكەوتنەکەدا ھاتووە ھەر خاڵێک جێبەجێ نەکرێت ھەموو رێکكەوتنەکە ھەڵدەوەشێتەوە، بۆیە پێویست بوو حکوومەتی بەغدا بەدوو قیست لەساڵی ٢٠١٢یەک ترلیۆن دینار بدات بەکۆمپانیاکانی ھەرێمی کوردستان، بەڵام تاوەکو ئێستا قیستی دووەمی نەداوە، ئەمەش ھۆکارە بۆ ئەوەی ھەناردەی نەوت لەلایەن ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە رابگیرێت.
وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاندوە،پارەی کۆمپانیاکانی لەھەرێمی کوردستان کاردکەن نادەن،لەبەرئەوەی ھەرێمی کوردستان پابەند نەبوە بەو بەلێنەی دابوی کە رۆژانە ٢٠٠ھەزاربەرمیل نەوت ھەناردەی دەرەوە بکات.
بەپێی رێکەوتنی نێوان ھەرێمی کوردستان وبەغدا کەلە ١٣/٩/٢٠١٢لەبەغدا مۆر کراوە،پێویستە ھەرێمی کوردستان رۆژانە ٢٠٠ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەی دەرەوە بکات،لەبەرامبەردا حکومەتی ناوەند،یەک ترلیۆن دیناربداتە کۆمپانیاکانی ھەرێمی کوردستان لەم سالدا ئەمەش بەدوو قیست،قیستی یەکەم ٦٥٠ملیار دیناری داوە،




