٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەردانی شاندی سەربازی ھەرێم بۆ بەغدا دواخرا

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە /KDP.INFO بڕیاربوئەمڕۆ شاندێکی سەربازی ھەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی وەزیری پێشمەرگە و وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکەن، بەڵام بەھۆکارێکی تەکنیکی دواخرا.

لەمباریەوە عەمید ھەڵگورد حیکمەت بەرێوبەری راگەیاندن و رۆشنبیری لەوەزارەتی پیشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.infoرایگەیاند: بڕیار بو ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم شاندی سەربازی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئەوکێشانەی لەم دوایانە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان روویانداوە، بەڵام دواخرا بۆ کاتێکی نادیار.

عەمید ھەڵگورد حیکمەت گوتیشی: لەسەر داوای حکوومەتی بەغدا بڕیاربوو ئەم شاندە سەردانی بەغدا بکات وھەر لەسەر داوای ئەوانیش سەردانەکە دواخرا وھۆکارەکەیشی تەکنیکییە، نەک ھیچ شتێکی دیكە.

ئەم شاندەی بڕیاربوو سەردانی بەغدا بکات، پێکدەھات لەھەر یەکە لە وەزیری پێشمەرگە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا وکەریم شنگالی وەزیری ناوخۆ و فەریق شێروان و جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار