بەرپرسێكی ئەمەریكا: عێراق بۆ ئێمە نەبووە تا لەدەستی بدەین

عێراق- تایبەت بە /KDP.INFO بەرپرسێكی ئەمریكا دەڵێت: دەوڵەتی عێراق بۆ ئێمە نەبووە، تا لەبەر قەڵمرەوی ئێستای ئێران ئەو ووڵاتە لەدەست بدەین، دیڤید ماك بەرپرسی دبلۆماسی پێشووی ئەمەریكا لە بالێۆزخانەی ئەو ووڵاتە لەعێراق گووتی: زۆر جار هەندێك لە ركابەرانمان باس دەكەن، كە ئەمەریكا عێراقی بە ئێران دۆراندووە، كەچی راستییەكەی ئەوەیە عێراق هیچ كات بۆ ئەمەریكا نەبووە و تا بە ئێرانی بدۆرێنێ،بەرپرسەكەی ئەمەریكا بۆ شەفەق نیوز هەروەها دەڵێت، ئەوەی دەبینرێ ئەوەیە كە نووری مالكی سەرۆك وەزیرانی ئێستای عێراق ئەولەویەتی زیاتر بە ئێران دەدات و زیاتر بەرژەوەندییەكانی لەگەڵ ئەو ووڵاتە گرێدەدات، دیڤید ماك لە كۆتایی لێدوانەكەشیدا: ئاماژەی داوە كە ئەمەریكا هیچ كات نەیویستووە عێراق بۆ بەرژەوەندی خۆی قۆرغ بكات و ئەركی ئەوان لەرابردوو ئازادكردنی عێراق لە سیستەمی و دیكتاتۆری و چەسپاندنی سیستەمی دیموكراسی بووە. شایەنی باسە هیزكانی هاوپەیمانان بە سەركردایەتی وولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لەساڵی 2003 پرۆسەی ئازادكردنی عێراقی دەست پیچكدرو رژێمی بەعسی لەدەسەڵات لابرد.




