ئەنجامە نافەرمییەكانی میسر ئاماژە بەسەركەوتنی ئیسلامییەكان بە بەدەستهێنانی 64% دەنگەكان دةكات

تایبەت بە /KDP.INFO: بەپێی ئەنجامە كۆتاییە نافەرمییەكان رێژەی شەست و چوار لە سەدای هاووڵاتیانی میسر رەزامەندییان نیشانداوە لەسەر پرۆژەی دەستووری نوێی ووڵات . ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە سەركردەیەكی پارتی ئازادی و دادپەروەری سەر بە ئیخوان گواستیەوە كەدەرنجامی قۆناغی یەكەم و دووەمی راپرسی لە سەر پرۆژەی نوێی دەستوور بەرێژەی شەست و چوار لە سەدا رەزامەندی بەدەستهێناوە و رێژەی سی و شەش لە سەداش بەنەخیر دەنگیان داوە، لای خۆشییەوە لێژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان رایگەیاند: ئەنجامە فەرمییەكانی پرۆسەكە دوای دوو رۆژ دیكە پاش پرۆسەكە رادەگەیەندرێت . لەلایەكی دیكەوە نزیكەی حەفت سەد دادوەر بڕیاری ئەنجومەنی ئیدارەی یانەی دادوەریان جێبەجێ كرد و بایكۆتی سەرپەشتیكردنی راپرسییەكەی دەستووریان لە قۆناغی دووەمدا كرد. پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانی میسریش لەلایەن خۆیانەوە پێشتر چەندین خۆپیشاندانیان سازكرد و هەوڵی كۆكردنەوەی هاووڵاتیانیان دەدا، بۆ ئەوەی لەم قۆناغەدا بە نەخێر دەنگ بۆ پرۆژەی دەستووری هەمواركراو بدەن، لەلایەن خۆیانەوە رێكخراوە یاساییەكانی میسر رایانگەیاند: سەرپێچی زۆر كراوە، بەتایبەتی لە قۆناغی دووەمی راپرسییەكە هەر




