لە كێبركی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراقدا 49 قەوارەی سیاسی بەشداری دەكات

تایبەت بە /KDP.INFO كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق ریگەیاند بە تەواوبوونی وادەی تۆماركردنی ناوی قەوارە و كوتلە سیاسییەكانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، ناوی قەوارەكان گەیشتۆتە 49 قەوارە كە كێبركێ لەسەر بەدەستهێنانی كورسی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەكەن، سەربەست مستەفا سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تایبەت بە KDP.INFOرایگەیاند: دوای دەستپێكردنی تۆماری ناوی قەوارە سیاسییەكان لە 26 تشرینی دووەم تا 20 ی كانوونی یەكەم، 47 قەوارەی سیاسی ناویان بە فەرمی تۆمارو دواتریش پەسەندكراوە تا بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراقبكەن و 2 قەوارەی تریش خوێندنەوەیان لەسەر دەكرێت بۆ پەسەند كردنی، سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانگووتیشی بەپەسەندكردنی ئەو دوو قەوارەیە ریچژەی قەوارەكان و بەگشتی دەگاتە 49 قەوارە.شایەنی باسە بریارە لە 20 نیسانی 2013 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق بكرێت.
ئەنجامە نافەرمییەكانی میسر ئاماژە بەسەركەوتنی ئیسلامییەكان بە بەدەستهێنانی 64% دەنگەكان دةكات




