سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆده‌بێته‌وه

ئه‌مرۆ شه‌ممه 22/12/2012 مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین له‌گه‌ڵ ئوسامه ئه‌لنجێفى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، دوا پێشهاته‌كان و له سه‌رووى هه‌موویانه‌وه هه‌ڵكوتانه سه‌ر وه‌زاره‌تى دارایى و نووسینگه و ماڵى وه‌زیرى دارایى و ده‌ستگیركردنى پاسه‌وانه‌كانى ، كه له هه‌مان كاتدا یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانى لیستى ئه‌لعیراقییه و سه‌رۆكى كوتله‌ى ته‌جه‌موعى ئاینده‌ى نیشتمانییه و هه‌روا ئه‌نجام و بڕیاره‌كانى دوا كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركرده‌كانى لیستى ئه‌لعیراقییه سه‌باره‌ت به‌و پرسه تاوتوێكران .
وێراى نیگه‌رانى ده‌ربڕین سه‌باره‌ت به‌و پرسه مه‌ترسیداره ، هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌وه‌كرده‌وه كه عێراق به‌رگه‌ى ته‌نگژه‌یه‌كى دیكه ناگرێت ، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا ده‌كرێت و پێویستیش بوو حكوومه‌تى فیدراڵ له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌ى وڵات‌دا ره‌چاوى بارى ته‌ندروستى سه‌رۆك كۆمارى بكردایه و رێزى له هه‌وڵه‌كانى بگرتایه له دۆزینه‌وه‌ى رێگه چاره‌یه‌كى ریشه‌یى بۆ كێشه و گیروگرفته‌كانى هه‌موو عێراق كه كێشه‌ى حوكمڕانییه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، به‌رێز ئوسامه ئه‌لنجێفى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به سه‌رۆك بارزانى راگه‌یاند كه ئه‌ندامان و وه‌زیره‌كانى ئه‌لعێراقییه سه‌ركرده‌كانى ئه‌لعێراقییه‌یان سه‌رپشك كردووه تا بڕیارى چاره‌نووسساز له باره‌ى پرۆسه‌ى سیاسییه‌وه بده‌ن و ئه‌و سه‌ردانه‌شى بۆ هه‌رێمى كوردستان راوێژكردنه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى سه‌باره‌ت به‌و هه‌نگاوانه‌ى كه په‌یوه‌ستن به راستكردنه‌وه‌ى رێره‌وى پرۆسه‌ى سیاسى و سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند كه ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستاندا تاوتوێ ده‌كات .




