بارزانی: كێشه‌كه كێشه‌ی حوكمڕانییه له عێراق و ئه‌وه‌ی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدراڵیش به‌شێكه له‌و كێشه‌یه

ئه‌مرۆ شه‌ممه 22/12/2012 مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له راوێژكار برێت مگریك نێردراوی تایبه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و شاندێكی یاوه‌ری . له دیدارەکەدا دوایین پێشهاته سیاسییه‌كان ، به تایبه‌تی ته‌نگژه‌ی ئێستای نێوان حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسكرا.
راوێژكار برێت مگریك باری سه‌رنجی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای دووپاتكرده‌وه له چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانی عێراق له رێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆی بنیاتنه‌ر و هیوای خواست به‌رده‌وامی به‌و سیاسه‌ته بدرێت له پێناو چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و رێككه‌وتنه سیاسییه‌كان و ئاماژه‌شی به كۆبوونه‌وه پێشووه‌كانی خۆی كرد له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی عێراق و نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌شی راگه‌یاند به په‌ره‌سه‌ندنی گیروگرفته‌كانی عێراق و هه‌روا ئه‌و دۆخه‌ی كه له نێوان حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا دروست بووه.
سه‌رۆك بارزانی ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه راسته حكوومه‌تی هه‌رێم كێشه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ‌دا هه‌یه ، به‌ڵام كێشه‌كه كێشه‌ی حوكمڕانییه له عێراق و ئه‌وه‌ی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدراڵیش به‌شێكه له‌و كێشه‌یه كه ده‌بێ چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی بۆ بدۆزرێته‌وه . ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی فیدراڵ حكوومه‌تی شه‌راكه‌ته شه‌راكه‌ت به‌و شێوه‌یه نییه كه ده‌یبینین و وه‌كو هه‌رێمیش دوا جار سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه نامه‌یه‌كمان ئاراسته‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی كردووه و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامین ، هه‌موو كێشه و گیروگرفتێك توانای چاره‌سه‌ركردنیان هه‌یه ، به‌ڵام به مه‌رجێ ئیراده‌ی چاره‌سه‌ركردنیان هه‌بێ ، هه‌رێم هیچ كاتێك رێگر نابێت له به‌رده‌م هه‌ر هه‌نگاوێك كه مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن بێت و ئه‌وه‌ی ئێستاش ئه‌نجامه و ده‌بێ له هۆكاره‌كانی بكۆڵێنه‌وه و بواریش نه‌ده‌ین له داهاتوودا ئه‌و جۆره ته‌نگژانه دوباره ببنه‌وه .
له‌و یه‌ك دوو رۆژه‌ی داهاتوودا شاندی عه‌سكه‌ری هه‌ر دوولا كۆده‌بنه‌وه ، به‌ڵام ئه‌مجاره ده‌بێ زۆر به جددییه‌وه و به نه‌فه‌سێكی دیكه‌وه ڕوو له دیالۆگ و گفتوگۆكان بكرێ‌ت ، چونكه ئه‌زموونێكی تاڵمان له‌م رووه‌وه هه‌یه و بۆ بڕیاردانیش له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه پێویست به راوێژكردن هه‌یه له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم .




