٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەسەر دیارنەمانی 25 ملیار دینارەكەی بانكی فیدراڵ چەند كەسێك دەستگیركراون

سەرچاوە: KDP.info

 هه‌ولێر-تایبه‌ت به‌ kdp.info/ لەماوەی رابردوودا دەزگاكانی راگەیاندن لەسەر زاری بەرپرسانی وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دیارنەمانی بڕێكی زۆر پارە لە بانكی فیدراڵ لەشاری هەولێر بڵاوكرایەوە و وەزارەتی دارایی و پەرلەمانی بەڵێنی بەدواداچوونی بۆ بابەتەكە داوە لەمبارەوە kdp.info دواین زانیارییەكان سەبارەت بە بەدواداچوونەكانی وەزارەت و پەرلەمانی كوردستان بڵاوبكاتەوە.

 لەلێدوانێكیدا بۆ kdp.infoعومەر سەدیق ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی كوردستان گوتی: ماوەیەك بەر لەئێستا ئێمە ئاگاداركراینەوە لە دیارنەمانی بڕێكی زۆر پارە لە بانكی فیدراڵی شاری هەولێر و ئێمەش وەكو لیژنەی پەیوەندیدار راستەوخۆ دەستمان كرد بە لێكۆڵینەوە لە چۆنیەتی روودانی حاڵەتەكە و بەر لەئێمەش وەزارەتی دارایی رێوشوێنی پێویستی لەمبارەیەوە گرتبووە بەر.

 گوتیشی: لە ئێستادا چەند كەسێك لە دیارنەمانی ئەو بڕە پارەیە تێوەگڵاون و ژمارەیەكیشیان ئێستا دەستگیركراون و بابەتەكە چۆتە دادگا و ئێمە لە نزیكەوە ئاگاداری ناوەڕۆكی بابەتەكانین، بەڵام لەبەرئەوەی بابەتەكە گەیەنراوەتە دادگا ناتوانین خۆمان هەڵبقورتێنینە ناو كێشەكەو چاوەڕوانین تاوەكو دادگا بابەتەكە یەكلایی دەكاتەوە دواتر ئێمە كاری خۆمان لەمبارەیەوە ئەنجام دەدەین.

 بەپێی ئەو زانیاریانە كەوتۆتە دەست kdp.infoئەو بڕە پارەیەی كە لەبانكی فیدراڵ دیارنەماوە نزیكە 25 ملیار دیناری عێراقییە.

 هەولێر- بڕوا بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار