٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دەوڵەتی یاسا: تا ئێستە بڕیاری وەرگرتنەوەی متمانەمان لە نوجێفی نەداوە

سەرچاوە: AK News


گۆتیاری تەباییی دەوڵەتی یاسا ئەمڕۆ چوارشەم ئەو هەواڵانەی رەت كردەوە كە باس لە كۆكردنەوەی ئیمزا  وەرگرتنەوەی متمانە لە ئوسامە نوجێفی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەكەن، دوای هەوڵوێستەكانی دوایی و لاگیریكردن بۆ ئەیاد عەلاوی سەرۆكی لیستی عێراقییە.

عەلی شەلا بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، ئەندامانی هاوپەیمانیی نیشتمانی رەخنە لە لێدوانەكانی دواییی ئوسامە نوجێفی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەگرن و ئاماژەی كرد، پێویستە نوجێفی وەك سەرۆكی پەرلەمان رەفتار بكا نەوەك وەك یاریدەدەرێكی ئەیاد عەلاوی.

زیاتر گوتی، لە ماوەی دواییدا تێبینیمان كرد كە نوجێفی وەك هەر ئەندامێكی لیستی عێراقییە مامەڵە لەگەڵ رووداوەكان دەكا و ئاماژەی كرد، ئەو كارەشی تەنگژەكەی ئاڵۆزتر كرد لەبری چارەسەركردنی.

ناویرا روونی كردەوە، ژمارەیەك لە ئەندامانی هاوپەیمانیی نیشتمانی بەتایبەتی لە دەوڵەتی یاسا ویستیان پەیامێك بگەیننە نوجه یفی كە پێویستە وەك سەرۆكی پەرلەمان رەفتار بكا ئەگینا ناچارین پەنا بۆ وەرگرتنەوەی متمانە ببەین.

بەهۆی ئاڵۆزبوونی دۆخی سیاسی لە عێراق بەتایبەتی لە نێوان نووری مالیكی سەرۆك وەزیران و لیستی عێراقییە و كورد و رەوتی سەدر، رۆژانە لە راگەیاندنەكان باسی هەڵوێستی  دژ بەیەكی ئەو لایەنانە دەكرێ لەوانە هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار