لقی دوو دهرمانی كیمیایی پێشكهشی تووشبووانی شێرپهنجه کرد
بەمەبەستى پێشکەشکردن و هاوکاریکردنى ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشى شێرپەنجە بوون، کەچەندین تووشبوو پێیەوە ئەناڵێنن، لقى دووی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ دووەمجار ژمارەیەکى زۆر دەرمانى دەگمەنی کیمیایی تایبەت بەشێرپەنجە پێشکەشی نەخۆشخانەى نانەکەلى کردکە تایبەت بوو بە نەخۆشییەکانى خوێنبەخشی، ئەمڕۆ عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو بەیاوەرى کارگێڕانى لق و بەرپرسی ناوچەى پێشەوا سەردانى نەخۆشخانەى نانەکەلى بۆ نەخۆشییەکانى خوێنى لە شاری هەولێر کردو لەلایەن د. سامى بەڕێوبەرى نەخۆشخانەکە و پزیشک و کارمەندانى نەخۆشخانە کە پێشوازیکرا.
لە میانى بەسەرکردنەوەی بەشەکانى نەخۆشخانەکە کەتێیدا ژمارەیەک نەخۆشى توشبوو بەنەخۆشییەکانى خوێن لە نێو نەخۆشخانەکەدا بوون، بەرپرسى لقى دوو دواى پێشکەشکردنى دەرمانە کیمیاییەکان هیواى سەلامەتى و چاکبوونەوەى بۆ نەخۆشەکان خواست، هەروەها تەئکیدى کردەوە لە ئایندەدا هەوڵدەدەین ئەوەى پێمانبکرێت پێداویستییە دهرمانە گرنگەکان زیاتر بۆ ئەم نەخۆشخانەیە دابین بکەین، وەک کارێکى خێرخوازى مرۆییانە بۆ ئەوەى ئەوانیش بتوانن بەشێوەیەکى باش چارەسەرى گونجاو بۆ ئەم نەخۆشییە ئەنجام بدەن، هاوکات بەرپرسى لق ستایشى هەوڵ و ماندووبوونى بەڕێوەبەرو پزیشک وکارمەندانى نەخۆشخانەکەى کرد، کە توانیویانە لە ئاست ئەرکەکانیان بن، ئومێدیشی خواست کە وەک هەمیشە و لە هەمووکاتەکاندا بتوانن رۆلی مرۆیانەی خۆیان لە خزمەتکردنى نەخۆش ببینن. لەم رووەوە ئامادەیى وهاوکارى بەردەوامى لقى دووى بۆ دەڕبرین ، پاشان بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەکە سوپاسى لقى دووى کرد لە دابینکردنى ئەم شێوە دەرمانە کیمیاییە بۆ نەخۆشخانەکە و کەهیچ کات بەنەخۆش دابین ناکرێت و هیواى خواست شێوەى ئەم هاوکارییە نمونەى زۆر بێت




