ئەستێرەیەكی تازە دۆزرایەوە و ئەگەری ژیانی مرۆڤیشی تێدا بەدی دەكرێت

تایبەت بە /kdp.infoتیمێكی نێودەوڵەتی زانایان ئاشكرایان كرد، كە ئەستێرەیەكی تازەیان دۆزیوەتەوە مرۆڤ دەتوانێت تیایدا ژیان بەسەر ببات، گۆڤاری زانستی زە میرۆر رۆژی هەینی2012-12-21بڵاوی كردۆتەوە، دۆزینەوەی ئەو ئەستێرە تازەیە كە ناویان ناوە كۆمەڵە ئەستێرەی تاو سیتی، وەك زاناكان باسیان كرووە لەرێگای سودفە بووە، لەكاتێكدا ئەوان خەرێكی بەدواداچوونی جموجۆڵی ئەستێرە بچووكەكان بوونە، ئەو ئەستێرەیان دۆزیوەتەوە، زاناكان بۆ گۆڤاری زانستی زە میرۆر هەروەها رایانگەیاند: ئەم ئەستێرەیە نزیكترین ئەستێرەیە لە رۆژ و شەش جار بەقەد زەوی گەورەترە و ئەستێرەی تر بەدەوری دەسووڕێتەوە و 12 ساڵی رووناكیش لە كۆمەڵە ئەستێرەكانی رۆژەوە دوورە، زاناكان ئەوەشیان ئاشكرا كردووە كە ئەستێرەی تاو سیتی لەمانگە شەوێكی رووندا بەچاو بەئاسانی لەسەر زەوی دەبینرێت، لەبارەی ئەگەری ژیانی مرۆڤیش لەسەر ئەو ئەستێرەیە زاناكان پێیان وایە بەهۆی شوێنی ئەستێرەكە كە دەكەوێتە ناوچەیەكی مامناوەندی پلەی گەرمی، چاوەڕوانی ژیانی مرۆڤ لەو ئەستێریە زۆرە.




