سەرۆك وەزیرانی ئیتالیا دەستی لەكاركێشایەوە

تایبەت بە /kdp.infpنووسینەگەی سەرۆك كۆماری ئیتاڵیا جۆرجیۆ ناپۆلیتانۆ رایگەیاند: سەرۆك وەزیرانی ئیتالیا ماریۆ مۆنتی دوێنێ هەینی نووسراوی دەستلەكاركێشانەوەی داوەتە سەرۆكی وڵات و ئەم هەنگاوەش دەبێتە ئاسانكاری بۆ دەستپێكردنی هەڵبژاردن لە مانگی شوباتی ساڵی داهاتوودا، نووسینگەی سەرۆك كۆماری ئیتاڵیا لە بەیاننامەیەكدا هەروەها رایگەیاندووە: بەمنزیكانە ناپۆلیتارنۆ بڕیاری هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی ئیتاڵیا دەردەكات و سەرۆك كۆمار بەلایەوەی باشترە كە هەڵبژاردنی پەرلەمان، لەرۆژی 24 شوباتی داهاتوو لە ئیتاڵیا بكرێت، بەیاننامەكە ئاماژەیداوە: كە ئەمڕۆ شەممە سەرۆك كۆماری ئیتاڵیا لەگەڵ سەركردەكانی لایەنە سیاسییەكانی ئیتاڵیا راوێژ لە بارەی هەنگاوەكانی داهاتوو دەكات و هاوكات داواش لە سەرۆك وەزیرانی دەستلەكێشاوە ماریۆ مۆنتی دەكات، بۆ راییكردنی كاروبارەكانی حكوومەت لە كاركردن بەردەوام بێت. شایەنی باسە لەگەڵ پەسەندكردنی بوودجەی 2013ی ئیتاڵیا سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە ماریۆ مۆنتی دەستی لەكاركێشایەوە.




