لیستی عێراقییە چیتر بەشداری لەدانیشتنەكانی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ناكات

تایبەت بە /kdp.infoئەندامی لیستی ئەلعراقییە رەعەد دەهلەكی رایگەیاند: بڕیارە وەزیرانی سەر بەلیستی ئەلعراقییە بەشداری لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نەكەن، كە چاوەڕوان دەكرێت رۆژی سێشەممەی داهاتوو بكرێ، دەهلەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەین گوتیشی: لەبەرامبەر دەستگیركردنی پاسەوانەكانی رافع عیساوی وەزیری دارایی عێراق، لیستی ئەلعراقییە بڕیاریداوە نەوەك تەنیا لە كۆبوونەوەی وزاری، بەڵكو ئەگەری زۆرە لە حكوومەت و پەرلەمانی عێراقیش بكشێتەوە، ئەندامەكەی لیستی ئەلعراقییە گوتیشی: گشت ئەندامانی ئەلعراقییە بۆ كشانەوەی لیستەكەیان لە پرۆسەی ئێستای حوكمرانی عێراق ئیمزایان لەوباریەوە كۆكردۆتەوە، لەبارەی وەرگرتنەوەی متمانە لە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، دەهلەكی رایگەیاند: پرسی سەندنەوەی متمانە لەمالیكی لەكاتی غیابی سەرۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ، كارێكی سەختە، ئێستا ئەو كارە ئەستەمە جێبەجێبكرێت، شایەنی باسە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو چەكدارانی سەر بەمالیكی لە هێرشێكدا بۆ سەر پاسەوانەكانی وەزیری دارایی عێراقی فیدراڵ، بەرپرسو ژمارەیەك لە پاسەوانەكانیان دەستگیركرد.




