سونەكان هەڕەشەی كشانەوەی لە حكوومەتی عێراق دەكەن

تایبەت بە kdp.info: سەركردەیەكی سونەكان هەڕەشەی دەست لەكار كێشانەوەی تەواوی ئەندامانی سونە لە ئەنجوومەنی نوێنەران و حكوومەتی عێراقی دەكات .
ئاژانسی "نەخیل" ئاماژە بەوە دەكات كە ساڵح موتڵەك سەركردە لە لیستی عێراقیە ڕایگەیاندووە كە ئەگەر كێشەی ڕافیع عیساوی چارەسەر نەكرێت تەواوی ئەندامانیان لە ئەنجوومەنی نوێنەران و حكوومەتی عێراقی دەكشێننەوە ئەوەش دەخاتەڕوو كە بەو هەڵمەتەی حكوومەتی عێراقی بۆ سەر ماڵی ڕافیع عیساوی تەواو سەروەری عێراق و دەستوری عێراقی پێشێل كراوە .
شیاوی باسە وابڕیارە سبەی لە چەند پارێزگایەكی عێراق لە دژی حكوومەتی عێراقی خۆپیشاندان ئەنجام بدرێت
كارزان هەورامی




