هیلاری كلنتۆن لە پۆستەكەی لادرا

تایبەت بە kdp.info/ سەرۆكی ئەمەریكا كەسێکی دیکەی هەڵبژاردووە لە شوێنی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی، بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ شەممە بە شێوەیەكی فەرمی كەسێكی نوێی بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان کرد .
ئەمڕۆ بەفەرمانی سەرۆكی ئەمەریكا باراك ئۆباما "جۆن كێری" سیناتۆری ئەمەریكا لە شوێنی "هیلاری كلنتۆن" وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەستنیشانكرا، ئەوەش دوای ئەوە دێت كە هیلاری بەهۆی ڕووداوێكەوە دووچاری پێکان لە سەری بووە و لەلایەن پزیشكەكانەوە داوای لێكراوە كە ماوەیەكی دیاری نەکراو لە ژێر چاودێری پزیشكیدا بمێنێتەوە. .
جۆن كێری تەمەنی 69 ساڵە و یەكێكە لە كاندیدە شكست خواردووەكانی ساڵی 2004 ی سەر بە دیموكراتییەكان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا کە خۆی لەبەرانبەر جۆرج بۆشی کوڕ کاندێد کردبوو.
كارزان هەورامی




