٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دواى کێشەکەی عیساوى هێزێكی گەورە بەناوی "رزگاركردنی سونە" لە سوریا دروست دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/  چاودێرێكی سیاسی و ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەران ئاماژە بەوە دەكات كە شەقامی سونه‌ لە عێراق جوڵاوە و هێزێكی گەورەی سونى لە سوریا دروست دەكرێت.

حەسەن عوسمان ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەران و چاودێری سیاسی بە kdp.info راگەیاند:  بەهۆی دەسگیركردنی پاسەوانەكانی تاریق هاشمی و رافع عیساویەوە ئەگەری خۆپیشاندان لە پارێزگا سونە نشینەكان نزیك بۆتەوە. هه‌روه‌ها گوتیشی: بارودۆخەكە بەوەشێوە ناوەستێت، لە سوریا هێزێكی سەربازی دروست دەكرێت بەناوی ڕزگاركردنی سونە ئەوەش مەترسی لە سەر تێكچوونی هیلالی شیعی دەبێت و كاریگەری ڕاستەوخۆ لەسەر بارودۆخی عێراقیش پێکدەهێنێت، چونكە سونەكان ئێستا هەست بە گۆشەگیری دەكەن.


 

هەواڵی پەیوەندیدار