٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەرپرسی پەیوەندییەكانی حزبى شیوعی كوردستان: کێشەکەی رافع عیساوی بارودۆخی عێراق ئاڵۆزتر دەكات

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/ بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەكانی حزبی شیوعی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات كە بارودۆخی سیاسی عێراق لە قۆناغی جێگیریی دەرچووە و ئەوەش دەخاتەڕوو كە جولەکردن بەشەقامی عێراقییەوە دیارە.

محەمەد شێخانی بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەكانی حزبی شیوعی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ kdp.info ڕاگەیاند دەسگیركردنی پاسەوانەكانی رافع عیساوی لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە بارودۆخی عێراقی ئاڵۆزكردووە و گوتیشی "لەبەر ئەوەی عیساوی كەسێكی سونە مەزهەبە دوورنییە بە دەسگیركردنی پاسەوانەكانی بارودۆخی سیاسی عێراق ئاڵۆزنەبێتەوە و  ئێستا لە  زۆر پارێزگای سونەنشینی عێراقدا، جولە و بزاوتن لە شەقام دروست بووە".

شیاوی باسە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەمە ژمارەیەک  لە پاسەوانەكانی رافع عیساوی وەزیری دارایی عێراق بە تۆمەتی تیرۆر دەسگیركران.


كارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار