٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

24كاتژمێر مۆڵەت درا بە حكوومەتی مالیكی تا پاسەوانەكانی عیساوی ئازاد بكات

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە /kdp.infoسەرۆكی كۆنگرەی رابوونی عێراق ئەحمەد ریشە رایگەیاند: خەڵكی پارێزگای ئەنبار 24 كاتژمێر مۆڵەتییان داوەتە حكوومەتەكەی نوری مالیكی تا پاسەوانەكانی رافع عیساوی وەزیری دارایی عێراقی فیدراڵ ئازاد بكات، بەپێچەوانەوە رێگای خێرای ستراتیژی روومادی دادەخەن، ئەو لێدوانەی ئەبو ریشە دوای ئەو گردبوونەوە جەماوەرییەی شاری روومادی دێت، كاتێك وەك پشتگیری دەڕبرین بۆ عیساوی، دوای نوێژی هەینی جەماوەری ناوچەكە روویان لە شەقامی خێرای نێوان روومادی و بەغدا كردو شەقامەكەیان بۆ چەند كاتژمێرێك داخست، لەبەرامبەردا فەرماندەی سەربازی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار كە سەر بەنوری مالیكییە، هۆشداری داوەتە خەڵكی ناوچەكە، بەوەی لەكاتی گردبوونەوەیاندا دەبنە ئامانجی هێزەكانی ئەمنی و سەربازی. شایەنی باسە وا بڕیارە بۆ پشتگیری نواندن لە رافع عیساوی وەزیری دارایی عێراقی فیدراڵ و ئازادكردنی بەرپرس و ژمارەیەك لەپاسەوانەكانی، گردبوونەوەو خۆپێشاندانی جەماوەری لە رومادی و فەلوجەو چەند ناوچەیەكی دیكەی سووننە مەزهەب رووبدات.

هەواڵی پەیوەندیدار