٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.محەمەد بازیانی: بارزانی كوردی لە موئامەرەیەكی گەورە دەرهێنا

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/ لێكۆڵەرێكی سیاسی ئاماژە بەوە دەكات كێشەی نێوان توركیا و سوریا لەسەر مەلەسەی كرانەوەی دیموكراتیەتە لە ناوچەكە، ئەوەش دەخاتەڕوو كورد لە ژێر موئامەرەیەكی گەورە دەرهێنراوە.

لە لێدوانێكدا بۆ kdp.info د.محەمەد بازیانی لێكۆڵەری سیاسی و سەرۆكی دەزگای "هودا" بۆ لێكۆڵینەوەی سیاسی دەربارەی گرژییەكانی نێوان توركیا و سوریا ڕایگەیاند لە ڕابردوو پەیوەندی توركیا و سوریا زۆر توند و تۆڵ بووە، ئەوەش بەو نیەتەی كە ئەگەر بەشار ئەسەد دەسەڵات وەربگرێت لە دوای باوكی ئەوە كۆمەڵێك گۆڕانكاری ئەنجام دەدات كە كرانەوەیەك بێت بۆ گەلی عەرەبی و كوردیش بەڵام ئەو پێشبینیانە وەکو خۆی دەرنەچوو.

گوتیشی " ڕۆڵی سوریا گرنگ بوو بۆ وڵاتێكی وەكو توركیا، چونكە كرانەوەی بۆ ئوردن و دەوڵەتانی كەنداو كۆمەڵێك مەسەلەی بازرگانی خۆش دەكرد بەڵام بەهۆی سەرە ڕۆیی دەسەڵاتی سوریا گۆڕان كاری بەسەر هاوكێشەكاندا هات ".

ئەوەشی خستەڕوو ئێستا پرۆژەیەك هەیە پرۆژەی هیلالی شیعی ئەویش بە سوریا و حزبڵاوە كۆتایی بە هیلالەكە دێت دواتر  ئێستا پرۆژەی كرانەوەی ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست هەیە، توركیاش سیاسەتی كرانەوە پەیڕەوی دەكات بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، بۆیە ڕژێمی بەشار یەكێكە لە ڕێگرییەكانی بەردەم ئەو كرانەوە گوتیشی  "دووەم هەندێك بابەت هەیە بەشار ئەسەد بەكاری دەهێنێ‌ وەك كارتی كورد بەڵام بەشار ئەسەد سەركەوتوونەبووە و توركیاش لەوە دەترسێت هاوكاری بەشارئەسەد بۆ پارتی كرێكاران فراوان بكرێت، بەڵام خۆشحاڵانە ڕۆڵی بارزانی سەركەوتوو بوو بۆ یەكخستنەوەی ماڵی كورد لە سوریا .

ئەوەشی خستەڕوو كە مەسعود بارزانی بۆتە سیمبولی بۆ هەموو كورد لە مەسەلە نەتەوەیی و ستراتیژییەكان ڕۆڵی هەبووە و لەنزیك بوونەوەی لایەنە كوردستانییەكان ڕۆڵی كاریگەری هەبووە و ئەو هەلەی لە دەست بەشار ئەسەد دەرهێناوە كە كورد وەك كارتێك بەكاربهێنێت و كاری كردووە بۆ ئەوەی مافەكانی كورد بەدەست بهێنرێت .

 

کارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار