24 بنكە لە هەرێمی كوردستان و 4 بنكەش لە كەركووك بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق دەكرێتەوە

تایبەت بە kdp.info/ سەربەست مستەفا سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان لە عێراق تایبەت بە ماڵپەڕەکەمانی راگەیاند: بەپێی ئەو ئامارانەی كە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق پێیدواین پتر لە 1 ملیۆن پەنابەری عێراق لەناوە و دەرەوەی وڵات هەن، سەرۆكی كۆمیسیۆن گوتیشی: زۆرترین ژمارەی پەنابەرەكانی عێراقیش لە هەرێمی كوردستان تۆماركراوە و بەمەبەستی ئاسانكاری بۆ ئەو پەنابەرانەش لەكۆی 863 بنكەی هەڵبَژاردن، 24 بنكەی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان كراوەتەوە و 4 بنكەی هەڵبژاردنیش لە شاری كەركووك هەیە، سەربەست مستەفا روونیشیكردەوە: یەكێك لەو گیروگرفتانەی كە ئێستا رووبەڕووی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن بۆتەوە، نەبوون یا نەگەڕانەوەی ناوی هەندێك لەو پەنابەرانەیە كەماوەی 2 یان 3 مانگ دەبێت لە شاری سلێمانی و دەوروبەری نیشتەجێ بوونە، كۆمیسیۆن ئێستا خەریكی چارەسەری گرفتی ئەو پەنابەرانەیە كە ژمارەكەیان نزیكەی 5 هەزار كەس دەبێت، لەكۆتایی لێدوانەكەیدا گوتیشی: تائێستا زۆرترین پەنابەر لە هەرێمی كوردستان كە ناویان لە بنكەكانی هەڵبژاردن تۆمار كردووە، پەنابەرانی سەر پارێزگای دهۆك بوونە. وادەكەش لە 31 -12 -2012 كۆتایی پێدێت.




